به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به تۆڕی میدیای كۆمه‌ڵه، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی مانگی گه‌لاوێژ، ده‌یان تانك و نه‌فه‌ربه‌ر و بارهه‌ڵگر به چه‌كی قورسه‌وه له شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌تایبه‌ت كرماشان و سنه گوازراونه‌ته‌وه و جموجوڵێكی سه‌ربازی له‌لایه‌ن سپای پاسداران و ئه‌رته‌شه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ٤٠ تانكی سپای پاسداران له ئیسفه‌هانه‌وه گوازراونه‌ته‌وه بۆ ئوستانی كوردستان و له‌كرماشانیش به‌ده‌یان تانك و بارهه‌ڵگر چه‌ك و چۆڵیان بۆ شاری تاران گواستووه‌ته‌وه، ئەمە لەحاڵێکدایە كه ماوه‌ی دوو ڕۆژه چەندین کاروانی چەکداریی دیکە لە شوێنە جیاوازەکانی ئێرانه‌وه چەکوچۆڵی قورسیان بۆ تارانی پایتەختی ئێران گواستووەتەوە.