لەدوای تێپەڕبوونی زیاتر لە پێنج مانگ هێشتا چارەنووسی یەکێک لە سێ کۆڵبەرە ونبووەکانی گوندی باوانی سەر بە ناوچەی مەرگەوەری ورمێ کە لە دۆڵی “بنار” کەوتبوونە ژێر ڕنووی بەفرهوه نادیارە.
بەپێی ڕاپۆرتێک کە ڕۆژی هەینی بەدەست بەڕێوبەرانی ماڵپەڕی کۆڵبەرنیوز گەییشتووە، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی “ئەسعەد سیدانی فەڕ” یەکێک لە کۆڵبەرە ونبووکانی خەڵکی گوندی باوان بەدەست نەگەییشتووە و بەپێی ئەو ڕاپۆرتە گەڕان و پشکنین خەڵکی ناوچەکە بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەو کۆڵبەرە هێشتا بەردەوامە.