لە ئەنجامى پێکدادان له نێوان هێزه‌كانی پەکەکە و ئه‌رته‌شی توركییه لە سنورەکانى هەرێمی كوردستان، سەربازێکى تورکییه کوژرا و شەش سەربازى دیکەش برینداربوو.
وەزارەتى بەرگرى توركییه لەراگەیەنراوێکدا ئاشكرای كردووه كه لە ئۆپڕاسیۆنێك بۆسەر گەریلاکانى پەکەکە لە سنوورى هەرێمى کوردستان سەربازێکیان کوژراوە و شەشى دیکەشیان برینداربوون. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه ئه‌رته‌شی تورکییه قۆناغی دووهەمی ئۆپڕاسیۆنه‌كانی بۆ لەناوبردنی بنکە و بارەگاکانی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه لە سنوورى پارێزگای دهۆک و خواکوڕک دەستیپێکردووە و هه‌تا ئێستاش هه‌روا بەردەوامە.