له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ ئه‌ندامی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتێك له لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه له ڕۆژهه‌ڵاتی “ده‌یره‌زوور” تیرۆر كراون و ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، داعش پاش ڕووداوه‌كه به‌رپرسیاره‌تی هێرشه‌كه‌ی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ و له‌و كاته‌وه هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتێك به هاوكاری هاوپه‌یمانان ئۆپراسیۆنێكی به‌ر‌بڵاویان دژی شانه نووستووه‌كانی داعش ده‌ستپێكردووه، چه‌كدارانی ئه‌و گرووپه‌ش هێرشه‌كانیان به شێوه‌ی تیرۆری ئه‌ندامانی ئه‌و هێزانه زۆرتر كردووه‌ته‌وه و له ١٨ی ئاوریلی ئه‌مساڵه‌وه لانیكه‌م ١٥ هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر هێزه‌كانی سووریای دیمۆكرات كه به هۆیه‌وه چه‌ندین ئه‌ندامی ئه‌و هێزه گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و چه‌ندین كه‌سیش به‌سه‌ختی بریندار بوون.