ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی مانگی گوڵان، ئه‌ندامێكی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتێك له نزیك شاری “زیبان”ی سه‌ر به “ده‌یره‌زوور” له لایه‌ن داعشه‌وه كۆژرا و به‌و شێوه‌یه ئاماری كۆژۆاوانی یه‌ك مانگی ڕابردووی ئه‌و هێزه گه‌یشتووه‌ته ٥٨ كه‌س.
چاودێری مافی مرۆڤی سووری له ڕاپۆرتێكدا ده‌ڵێت: ته‌نیا له یه‌ك مانگی ڕابردوودا زیاتر له ٥٨ ئه‌ندامی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتێك له ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵیان كۆژراون. ئه‌و ڕاپۆرته ئاشكرای ده‌كات كه ٢٥ كه‌س له‌و هێزانه له هێرشی چه‌كدارانی داعشدا كوژراون و ٦ كه‌سی دیكه‌شیان له هێرشی په‌هبادی ئه‌رته‌شی توركیا گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١٨ كه‌سی دیكه‌شیان به شێوه‌ی تیرۆر له لایه‌ن شانه نووستووه‌كانی داعشه‌وه كراونه‌ته ئامانج و گیانیان به‌ختكردووه.