ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧ی مانگی جۆزه‌ردان، هێزه‌كانی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ناوچه سنوورییه‌كانی دوو گوندی “خه‌یرئاوا” و “سه‌ركه‌ل”یان به‌چڕی تۆپبارانكرد و به‌هۆیه‌وه جه‌نگه‌ڵ و دارستانه‌كانی ناوچه‌كه ئاوری تێبه‌ربوو.
به پێی زانیارییه‌كان، تۆپبارانی ناوچه سنوورییه‌كانی مه‌ریوان بووه‌ته هۆی ئاگرگرتنی دارستانه‌كان و كاتێك خه‌ڵكی ناوچه‌كه ویستوویانه بچن بۆ كونتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه، هێزه‌كانی سپای پاسداران ڕێگرییان لێكردوون.