رۆژی شەممە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی گیانلەدەستدانی یەکەمین تووشبووی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە خەڵکی گوندی گۆڕەزی سەر بە شاری سۆرانە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئاماژەی بەوە داوە، لەدوای ئەوەی پشتڕاستکراوەتەوە کە هاووڵاتییەک تووشی تای خوێنبەربوون بووه، دوای گەیشتنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە. جێگای ئاماژەیە ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون لە رێگەی ئاژەڵ و مێشوولەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە و دەکرێت مرۆڤ بە سووکی تووشی بێت و لە زۆر حاڵەتیشدا ببێتە هۆی گیان لەدەستدانی.