جێگری سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی ئوستانی کرماشان ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند، دوو کەسی دیکە لەو ئوستانە تووشی نەخۆشی وەبا بوون و بەمەش ژمارەی تووشبووانی ئەو ئوستانە بۆ ٣ کەس بەرزبووەتەوە.
بە وتەی جێگری سەرۆکی ئەو زانکۆیە، دوو کەس لە تووشبووانی ئهو نەخۆشیە بەهۆی سەردان بۆ شارهكانی هەرێمی کوردستان توووشی ئهو پهتایه بوون. جێگای ئاماژەیە پەتای وەبا بە شێوەیەکی بەرچاو لە هەرێمی کوردستان بڵاوبووەتەوە و شاری سلێمانیش بووەتە سەنتەری بڵاوبوونەوەی ئەو پەتایە و باری نائاسایی لەو شارەدا ڕاگەیەندراوە.