به وته‌ی به‌رپرسانی خۆبه‌ڕیوه‌به‌ری شه‌نگال، سوپای تورک لە پارێزگای دهۆک تونێل لێده‌دات بۆ ئامادەکاریی گەیاندنی هێزەکانی بۆ سنوورەکانی چیای شەنگال و داگیركردنی ئه‌و ناوچه‌یه.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ماوەیەکە تورکیا ئامادەکاریی دەکات بۆ گەیاندنی هێزە زەمینییەکانی بۆ داگیرکردنی شارۆچكەی شەنگال له ڕۆژئاوای پارێزگای “نەینەوا” و هەروەها پلانی هه‌یه پارێزگای کەرکوک و نەینەوا بە تەواوه‌تی داگیر بکات. شایانی باسه ئه‌م كرده‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا له‌گه‌ڵ بێده‌نگی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێم تا ئێستا به‌ڕه‌وڕوو بووه.