وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیه ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی مانگی گه‌لاوێژ، هه‌واڵی ته‌قینه‌وه‌ی كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ئه‌و وڵاته‌ی له دوورگه‌ی كریمه پشترات كرده‌وه.
به پێی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیه، هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه ئاگركه‌وتنه‌وه بووه و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌سی مه‌ده‌نی برینداربوون و ڕه‌وه‌ندی چۆڵكردنی دانیشتووانی ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری كۆگاكه ده‌ستیپێكردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌مه دووهه‌مین ته‌قینه‌وی گه‌وره له‌كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ڕووسیه‌یه كه له‌ماوه‌ی ته‌نیا یه‌ك هه‌فته‌دا ڕووده‌دات و به‌رپرسانی نیزامی ڕووس هۆكاره‌كه‌ی بۆ دزه‌ی كاره‌با و ئاگركه‌وتنه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه.