کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

بەیانییەی سیاسی کومیتەی ناوەندی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی ئێستای ئێران

 

١  یەکێک لە گرنگ ترین فاکتۆڕەکان لە بەیانکردنی بارودۆخی سیاسی ئێستای ئێران بوونی بزوتنەوەیەکی بەرینی موتاڵباتی و ناڕەزایەتییە کە چینی کرێکار بەهۆی پێگە و موقعیەتی کۆمەڵایەتی و کەڵەکەبوونی موتاڵبات و بەردەوام بوون و پەرەگرتنی ناڕەزایەتییەکان لە مێحوەریدا قەراری گرتووە. بزوتنەوەی کرێکای ئێران ساڵی ١٣٩٧ بە بەرئاورد بە ساڵەکانی پێشوتری گەشەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە. ئەم ناڕهزایهتییانهبە بزوتنەوەی کرێکاریەوە بەرتەسک نەبۆتەوە، بهڵكوو خانەنشین كراوان، مۆعەلیمان، ژنان، شۆفیر کامیۆنەکان، خوێندکاران، قوربانیانی وێران بوونی ژینگە و هیتری گرتووهتهوه‌. سەرهەڵدانی ئەم بزوتنەوە موتاڵباتییهبە هیچ شێوەیەک دیاردەیەکی لهناكاو نییە، بارودۆخی ژیان لە ئێران و هەژاری و فەلاکەتێک کە بە سەر چینی کرێکاردا سەپاوە لە زۆر لەوە پێشەوە زەمینە عەینیەکەی فەراهەم کردووە. ئاخێزی سەرتاسەری هەژاران لە مانگی بەفرانباری ساڵی ١٣٩٦ گۆڕەپانی سیاسی ئێرانی بۆ پەرەسەندنی بزوتنەوەی موتاڵباتی ئامادە کرد و خاڵێکی ئەرێنی بوو لهقوڵتر کردنەوەی ئەم بزوتنەوەیه‌‌. ئەم ناڕەزایەتییانهئەگەرچی لە بواری ئابووریدا دەستکەوتێکی بەرچاوی نەبووە، بەڵام لە راستیدا سەنگەربەندی چینی کرێکار و توێژی بێبەشی کۆمەڵگایهلە بەرانبەر هێرشی هەوسار پچڕاوی سەرمایەداران و خاوەنانی سەرمایە و پیشەسازی و دەوڵەتدا.

  ٢ئەم بزوتنەوەیە سەرەڕای ئاکامی بەرتەسکی ئابووری، دەستکەوت و ئاکامی ئەخلاقی و سیاسی، خەباتکارانە و سازمانی بەنرخی بۆ چینی کرێکار هەبووە. کرێکاران و جەماوەری بەرینی هەژارانی کۆمەڵگا هەست بە لاوازی و داماوییان لە خۆیان دوور خستۆتەوە و نیشانیانداوە کە کە زیاتر لەوە ناچنە ژێر باری ستەم و زۆرداریەوە و ئەم ئاڵوگۆڕە لە زەینیەت و وشیاری ئەواندا شۆڕشی هێناوەتە ئاسۆوه‌. ئەم بزوتنەوە موتاڵباتییهرۆحیەی خەباتکارانەی لە ئاستی کۆمەڵگادا  بەهێز کردووە. چینی کرێکار لە جەریانی ئەم بزوتنەوەیهدا لهڕووی سازمانیابیدا چەند هەنگاوی بەرەو پێشەوە ناوە. بەرپا کردنی مانگرتن و ناڕەزایەتیی خیابانی یەک مانگەی کرێکارانی حهفت تهپهو فولادی ئەهواز، شەپۆلە یەک لە دوای یەکەکانی مانگرتنی سەرتاسەری خاوەن کامیۆنەکان و شۆفیر کامیۆنەکان، مانگرتنی سەرتاسری کرێکارانی ڕێگای ئاسن، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین كراوان ههمووی ئهوانهبەبێ زەرفیەتێکی بەرز لە کارزانی و هونەری ڕێكخستنی مومكین نهبوو. هەنگاونان بەرەو پێشەوەی هەڵسوڕاوان و پێشڕەوان و حوزوری بەرینی ئەوان لەم بزوتنەوهنارەزایەتییانهدا پەرەدان بە پێوەندی خەباتکارانە و هاوپشتی لە نێوانیاندا، بوونی هاوئاهەنگی لە ئامادە کردنی داخوازی و موتاڵباتدا، هەواڵ گەیاندن لە کاتی خۆیدا لەم ناڕەزایەتییانەدا بە گشتی نیشانەی بەرەو پێش چوونە لە بواری ڕیکخستندا. لەوێوە کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی توانایی وڵامدانەوەی بەم داخوازیانە نەبووە و نییە لە ئاستی کەڵاندا، ئەم ناڕەزایەتییانە ئاڕاستهی سیاسی بە خۆیەوە گرتووە و سەرجەم ڕژیمی توشی کێشە کردووە.

  ٣لەسەر بەستێنی دەرێژەی ئەم بزوتنەوە موتاڵباتییههاوپشتی و پێوەندی بزوتنەوەی کرێکاری لەگەڵ باقی بزوتنەوە کۆمەڵایەتییەکان بە بەراورد لەگەڵ ڕابردوو قوڵتر  وبەرینتر بۆتەوە. پشتیوانی بزوتنەوەی خوێندکاری، خانەنشین كراوان و موعهلیمان لە داخوازی و موتاڵباتی کرێکاران نیشانهی ئەم بەرەو پێشەوە چوونەیە. داخوازی سەرتاسەرینان، کار، ئازادیکە لە بارودۆخێکی مادی و ژیانی زۆربەی هەژارانی کۆمەڵگاوە سەرچاوەی گرتووە ئەو ئاڵقەیە کە ئەم بزوتنەوە کۆمەڵایەتییانەی هەرچی زیاتر بەیەکەوە گرێ داوە.

  ٤ژنان لەم دەورەیەدا نە تەنیا حیجاب و سەرجەم هێماکانی ئاپاڕتایدی جنسیەتی ڕژیمی کۆماری ئیسلامیی توشی کێشە کردوە و بزوتنەوەیەکی خۆڕاگرانەی بەرینیان لەبەرانبەر سیاستی دژی ژنانهی ئەم ڕژیمەدا لە حەوزە جۆراوجۆرەکانی حەیاتی کۆمەڵایەتی بەرپا کردووە، بەڵکو لە هەمانحاڵدا بنهمای بزوتنەوەی ناڕەزایەتی و موتاڵباتی ئیستا بوون. ژنان لە پێش پیاوانەوە لە مانگرتنە سەرتاسەریەکانی مۆعهلیمان، لە بزوتنەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین كراوان، لە بزوتنەوەی خوێندکاریدا ئامادە بوون و لە ناڕەزایەتیی کرێکاراندا بەشداریان کردووە. هەڵسوڕاوان و پێشڕەوانی بزوتنەوەی ژنان بە قەرار گرتن لەپاڵ بزوتنەوەی کرێکاریدا ئاسۆی فێمینیستە لیبڕاڵ و ئیسلامیەکانیان بە سوخرە گرتووە و ئاسۆیهكی نوێیان ناوەتە بەردەم بزوتنەوەی ژنان.

  ٥ڕژیمی کۆماری ئیسلامیی نەتەنیا توانایی وڵامدانەوەی بە داخوازی و موتاڵباتی هەنوکەیی کرێکاران و زۆربەی هەژارانی کۆمەڵگای نییە، بەڵکو قوڵ بوونەوەی ئەو قەیرانە هەمە لایەنانە و سەرهەڵدانی ناکۆکییەکان لە مەتلوبیەتی حاکمییەتەکەی تەنانەت بۆ بەشێک لە خودی بۆرژوازی ئێرانیش بردووهتە ژێر پرسیار. نیزامی ئیسلامی بەهۆی پیکهاتەی سیاسی، ئیداری و ئیدئۆلۆژیکی کە هەیەتی قەیرانی ساختاریی سەرمایەداری ئێرانی قوڵتر کردۆتەوە. ئەم قەیرانە لەسەر ناوەرۆکی درێژەی قەیرانی جیهانیی سەرمایەداریی و قەیران لە مناسباتی ناوچەیی و نێونەتەوەیی بەتایبەت کێشمەکێشی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ ئەمریکا و توند بوونەوەی گهمارۆکانی ئەمریکا، ئابووری ئێرانی گەیاندووهتە ئاستی لێک هەڵوەشان.

٦ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە کێشمەکێش لەگەڵ ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ئاستی ناوچەکەدا، ئەگەر سەردەمانێک لە گەورە تر نیشاندانی ئاستی بەرنامە ئەتۆمیەکەی، پشتیوانی لە گرووپ و ڕەوتە ئیسلامییەکانی ناوچەکە، دخاڵەتگەری سیاسی و نیزامی لە کانونەکانی قەیرانی ڕۆژهەڵاتی ناوهڕاست و دەستەبەر کردنی باڵا دەستی لە کێشمە کێشەکانی ناوچەکە و بردنی سەهمی زیاتر لە سەرلەنوێ داڕشتنەوەی ئاڕایشی سیاسی ناوچەکەدا کەڵکی وەردەگرت، ئێستا بە شوێن قوڵ بوونەوەی قەیرانی ئابووری و لاواز بوونی مەوقعیەتی ناوچهیی و بەرەوڕوو بوونەوە لەگەڵ ناڕەزایەتییە کرێکاری و جەماوەرییەکان، کۆتایی هێنان بە گهمارۆی ئابووری و زەمانەت کرانی مانەوەی نیزامە سیاسیەکەی مێحوەری سەرەکی ستراتێژی ئەو پێکدێنێ. کۆماری ئیسلامیی بەهۆی داماوی ئابووری، گوشاری ناڕەزایەتییە کرێکارییەکان و باقی بزوتنەوە کۆمەڵایەتییەکان و پەڕتوکاوی نیزامی سیاسی و ئیدئۆلۆژیکی، توانایی و پلانی شەڕی لەگەڵ ئەمریکای نییە، بەڵام هەر ئەم داماوی و تەنگوچەڵەمە ئابووریە دەتوانێ سەرچاوەی ماجەرا جووییەکی نیزامی بێت. لە بارودۆخی ئێستادا سەرەڕای دژایەتی خامنەیی لەگەڵ وتووێژ، ئامانج سپای پاسداران لە ماجەراجوویی نیزامیی، دابین کردنی بارودۆخێکی بەناو ئابرومەندانەیە بۆ وتووێژ و سازش لە ڕاستای ستراتێژی زەمانەتی مانەوەی نیزامی ئیسلامی دایه‌. ئەگەرچی دەوڵەتی ئەمریکا نەخشەی چوونە نێو زەلکاوی شەڕ لەدژی ئێرانی لەسەردا نییە و ڕژیمی ئیسلامیش پەڕتوکاوتر لەوەیە کە توانای چوونە نێو شەرێکی تەنانەت لە ئاستێکی بەرتەسکیشیدا هەبێت، کەوایە مەترسی ڕوودانی شەڕێکی بە تەواو مانا زۆر لاوازە، بەم حاڵەشەوە لە ئاکامی ئەم ماجەرا جووییانە یان توند بوونەوەی گوشارەکانی ئەمریکاوە بێت و یان لە ئاکامی تەحریکاتی هێزە ناوچەییەکان و یان لە ئاکامی حیساباتی  هەڵەوە بێت، دەرگیریەکی نیزامی لە دەرەوەی بەرنامەش دەتوانێ دواهاتی کارەساتباری بەشوێنەوە بێت. ئاسەوارەکانی ئەم سیاسەتانە و  بەرەو ڕوو بوونەوەی کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بە تەواوەتی بە زیانی بەرژەوەندیەکانی چینی کرێکار و جەماوەری خەڵکی ئێران و ناوچەکەیە. هەر ئەو جۆرەی کە سیاسەتەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و توند بوونەوەی گهمارۆ ئابوورییەکان ئاسەوارێکی بێجگە لە پەرەسەندنی هەژاری و فەلاکەت و بێکاری بەشوێنەوە نەبووە و بارودۆخی ژیانی بۆ کرێکاران و زۆربەی خەڵکی ئێران دژوارتر کردووە، دەرێژەی فەزای جەنگیش لە خزمەت بە ئەمنییەتی کردنی فەزای کۆمەڵگادا توند بوونەوەی سەرکوت و بە زیانی خەباتی کرێکاران و جەماوەری خەڵکی ئێرانە.

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕەزایەتی جیهانی لەدژی بەردەوامبوونی جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە

-

داماویی و بێدەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە ئاست ژنانی ئازادپۆش

-

بۆ یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژی ئەنفال

-

بەهەمووهێزەوەدژبەشەرئەنگێزان؛پێویستیئاپارتایدییەهوودیوئاپارتایدیشیعەبەشەڕڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

هێرشی سپای پاسداران بۆ سەر ئیسرائیل: شەرمەزارکردنی شەڕخوازی هەردوولا

-

نوێژی بێ ڕەونەقی هەینی تاران، گەندەڵکار پاداشتیش وەردەگرێت

-