ڕۆژی چوارشەممە ١١ی مانگی پووشپەر، “عوسمان ئیسماعیلی” چالاکی كرێكاریی خەڵکی شاری سەقز کە پێشتر بە تۆمەتی “پڕوپاگەندا لە دژی ڕژیم و هەوڵدان بۆ گۆڕینی ڕای گشتی و بانگەشە لە بەرژەوەندی حیزبێکی کوردستانی دژبەری ڕژیم” دادگایی کرا و لەو تۆمەتانەی کە خرابوونە پاڵی بێ بەری کرا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناوبراو له ڕێكهوتی ١١ی گوڵانی ئهمساڵ و لهسهروبهندی ڕۆژی جیهانی کرێکاریدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە شاری سەقز دەستبەسەرکرا و دواتر بە بارمتهی ١٤٠ میلیۆن تمهنی بەشێوەی کاتی، هەتا کۆتایی قۆناغی لێکۆڵینەوەکانی دادگا ئازاد کرابوو.