کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

بەهەموو هێزەوە دژ بە شەر ئەنگێزان؛ پێویستی ئاپارتایدی یەهوودی و ئاپارتایدی شیعە بە شەڕ، ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

ئێوارەی٢٥لەسەر٢٦ی١٤٠٣بەرامبەربە١٣لەسەر١٤ی٢٠٢٤،حکوومەتیئیسلامیبەهێرشیفڕۆکەیبێفڕۆکەوانومووشەکیکڕوزوبالستیکبۆسەرئیسرائیل،وەڵامیهێرشەکەیئیسرائیلیبۆسەرکونسوڵخانەیکۆماریئیسلامیلەدیمەشقدایەوە. هێرشی دەوڵەتی ڕەگەزپەرستی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران و کوشتنی فەرماندە و ڕاوێژکارانی ڕژیمی ئیسلامی، هەوڵێک بوو بۆ بەربڵاوترکردنی بازنەی شەڕ بۆ دەرەوەی غەززە و دەربازبوون لە بنبەستی ئەم شەڕە. ئاشکرایە کە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئامانجە سەربازییەکانی ڕژیم لە سووریا، لە کاردانەوە بە هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ گەمارۆدانی ئیسرائیل لە ڕێگەی هێزە بەوەکالەتەکانی و هەروەها پشتیوانی لە هێرشی حەماس لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ بوو. دەوڵەتی ئیسرائیل بەمەبەستی دەربازبوون لە ڕسوایی لە بیروڕای گشتی جیهان، ساڕێژ کردنەوەی پێوەندییە بریندارەکانی لەگەڵ هاوپەیمانەکانی، نیشاندانی ڕواڵەتی خۆی وەک قوربانییەک لە چاوی بیروڕای گشتی جیهانیدا، کە بەهۆی ئەو جینۆسایدە دڕندانەیەوە لە سپای ئیسرائیل گەلێک تووڕە و بێزارە و هەروەها بۆ کۆتاییهێنان بە ناڕەزایەتییە جەماوەرییە ناوخۆییەکان و سەرکەوتن لە شەڕی دەسەڵات لە پێکهاتەی سیاسی وڵاتەکەیدا، پێویستی بە بەربڵاوترکردنی بازنەی ئەو شەڕەیە. ئامانجی هێزە بناژۆخواز و نئۆفاشیستە یەهوودییەکان بریتییە لە بەربڵاوترکردنی بازنەی شەڕەکە و پەلکێشکردنی کۆماری ئیسلامی و سەرەنجام ناچارکردنی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە بەرەوڕوو بوونەوە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی. دروشمیلێدان لە سەری مارەکەدروشمی ناتانیاهۆ و ڕاستڕەوەکانی

ئیسرائیل و ئەو بەشە لە ڕاستڕە ئێرانییەکانە کە خۆیان بە زلهێزە دەرەکییەکانەوە هەڵواسیوە. لێدان لە سەری مارەکە بەبێ پشتیوانی سەربازیی ئەمریکا مەحاڵە.

فاشیزمی شیعە و ئاپارتایدی دەسەڵاتدار لە ئێران، بەڕواڵەت بە بیانووی تۆمەتبار نەبوون بە کەمتەرخەمی لەبەرامبەر دەستدرێژی بۆسەر خاکی ئێران، هێرشەکەی ئێوارەی ٢٥ی خاکەلێوە، پاساو دەکات. بەڵام خەڵکی ئێران لەبیریان نەچووەتەوە کە بەرپرسان و دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی کە ئێستا لە ژێر دەمامکی پابەندبوون بە ڕەچاوکردنی پێوەرە دیپلۆماسییەکان لە هێرش نەکردنە سەر باڵوێزخانە و کونسوڵخانەکان، کە بەواتای هێرشکردنە سەر خاکی هەریەکە لە وڵاتەکان لە قەڵەم دەدرێت خۆیان شاردۆتەوە، بۆخۆیان بە هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا و بە بارمتەگرتنی کارمەندانی باڵیۆزخانەکە، کە لە ڕوانگەیخومەینییەوە شۆڕشی دووەمی ئێران بوو، هەروەها هێرشکردنە سەر باڵوێزخانەکانی ئینگلستان و عەرەبستان، دەستپێشخەری پێشێلکردنی ئەو پێوەر و پرەنسیپانە بوون. بەڵام واقیعییەت ئەوەیە کە ڕژیم بۆ بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ قەیرانە فرە ڕەهەندە ناوخۆییەکان، پەردەپۆشکردنی شکستە ئابورییە ئاشکراکانی حکوومەتی یەکدەستکراو، کۆنترۆڵکردنی ئاخێزی شۆڕشگێڕانە و ئازادیخوازا و یەکسانیخوازانەیژن، ژیان، ئازادیکە لەبزووتنەوەی بایکۆتی هەڵبژاردنوبزووتنەوەی یادی نەورۆزدا ئاستی گەشە و بەهێزیی خۆی نیشان دا و هەروەها بۆ ئاکتیڤ و بەهێز نیشاندانی خۆی لەناو لایەنگرانی ناوخۆیی و دەرەکیدا، پێویستی بە ململانێیەکی کۆنترۆڵکراو و شەڕێکی سنووردار هەیە. دیاریکردنی ڕۆژی ٢٥ی خاکەلێوەش، هەڵگری پەیامێکی زۆر ڕوونە هەم بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتە بەدناوەکانی ئیرشاد بەمەبەستی بەرەوڕوو بوونەوە لەگەڵ ژنانی خوازیاری جل و بەرگی ئازاد لە ئێران و وەرگرتنەوەی دەستکەوتە فەرهەنگی و کۆمەڵایەتییەکانی ئاخێزی شۆڕشگێڕانەی ژینا و هەم بۆ هێرشە مووشەکی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی بۆسەر ئیسرائیل، پەیامێکی کە پێشتر لە لایەن ڕێبەری ڕژیمەوە گەڵاڵە کراوە. مەترسی ئاخێزی شۆڕشگێڕانەی ژینا بۆ کۆماری ئیسلامی، گەلێک گەورەتر و جیددی ترە لە مەترسی ئیسرائیل. ئامانجی سەرەکی ئەم کردەوەیەی ڕژیم، بریتییە لە ئامادەکارییەکی هەمە لایەنە بۆ سەرکوتکردنی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی جەماوەر و پێشگرتن لە پێشڕەوی خەڵکی ناڕازی و وەگیان هاتوو. هاوئاهەنگیی ڕژیمی ئیسلامی لەگەڵ ئامانجەکانی بەرفراوانکردنی شەڕ لە لایەن ناتانیاهۆ و ڕاستڕەوەکانی ئیسرائیلەوە، ڕێک بەهۆی هاوئاراستە بوونە لەگەڵ ئاکام و کاریگەرییەکانی ئەم شەڕە ماڵوێرانکەرە لە سەرکوتکردنی بزووتنەوەی مەدەنی و شۆڕشگێڕانەی خەڵکی ئێران. لەم ئامانجەدا هەردوو ڕژیمی ئاپارتاید، یەکگرتوو و هاو مەبەستن. ئاخێزی شۆڕشگێڕانەی ژینا، بۆ بەرەوپێشچوونی خۆی و هەروەها بۆ پەرەپێدان بە نافەرمانی مەدەنی و کۆکردنەوەی زۆرترین هێز لە پێناو ڕێکخستنی خۆڕاگرییەکی بەربڵاو لە دژی فاشیزمی شیعە، پێویستی بە شەڕ نییە. سەرجەم لایەنگرانی شەڕ و بەربڵاوتر بوونی شەڕ، بریتین لە دوژمنانی سوێندخواردووی ئاخێزی شۆڕشگێڕانەیژن، ژیان، ئازادی“.

تەشەنەسەندنی شەڕ جگە لە وێرانکارییەکی بەربڵاوتر و کوشتاری وەحشیانەی خەڵک و هەرەسهێنانی ئابووری و پەکخستنی ژیانی ڕۆژانەی خەڵک، هیچی دیکەی لێناکەوێتەوە. پەرەسەندنی ئەو شەڕەی ئێستا، تەنیا لە بەرژەوەندی لایەنگرانی ئاپارتاید لە ئێران و ئیسرائیلدا دەبێت. ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کە کۆمەڵانی خەڵکی ئاشتیخوازی ئیسرائیل، بە مەبەستی کۆتایی هێنان بە شەڕی غەززە و کۆتایی هێنان بە هەوڵە شەڕئەنگێزییەکانی دەوڵەتی ڕاستڕەو و ڕەگەزپەرستی دەسەڵاتدار و هەروەها ڕەخساندنی هەلومەرجێکی نوێ بۆ پێکەوە ژیانی ئاشتیانە لەگەڵ خەڵکی ستەملێکراوی فەلەستین، دەست بەکار بن و ناڕەزایەتییەکانی خۆیان لە دژی شەڕ  پەرە پێبدەن. هەروەها کاتی ئەوە هاتووە کە کۆمەڵانی خەڵکی ئێران بەرەوڕووی هەر هەوڵێکی شەڕخوازانەی کۆماری ئیسلامی ببنەوە و هێز و وزەیەکی نوێ بە ئاخێزی مەدەنی و شۆڕشگێڕانەیژن، ژیان، ئازادیببەخشن. لێک هەڵپێکرانی هەرچی بەرینتری خەبات لەپێناو ئازادی و خەبات لەپێناو نان و هێنانە مەیدانی ژمارەیەکی هەرچی زیاتر لە خەڵکی ناڕازی بەمەبەستی تێکشکاندنی شەڕی ڕژیم لەگەڵ جەماوەر و شەڕە چەواشەکارییە دەرەکییەکان، پێویستییەکی سەرەکییە.

ئێمە داوا لە سەرجەم هێزە ئازادیخواز و یەکسانیخوازەکان و هەر مرۆڤێکی خاوەن ویژدان و خاوەن هەڵوێست دەکەین کە بە هەموو هێزەوە گڕوتینێکی نوێ بە بزووتنەوەی ئاشتی ببەخشن؛ هەموو ئامرازەکانیان لەپێناو شەرمەزارکردنی هەوڵی شەڕئەنگێزانەی هەر لایەنێک، بەکار بهێنن. ڕاکێشانی بیروڕای گشتی خەڵکی جیهان لە وڵاتە جۆراوجۆرەکان و بەدەستهێنانی پشتیوانی و هاوکاری ڕێکخراو و ناوەندەکانی بەرگریکاری ئاشتی بۆ گوشار خستنەسەر دەوڵەتەکانیان بەمەبەستی یارمەتیدان بە هێورکردنەوەی کەشوهەوای شەڕ و کۆتاییهێنان بە جینۆسایدی ئاشکرا لە غەززە، پێویستی و ئەرکێکی بەردەوام و بێ پسانەوەیە.

بڕووخێ ڕژیمی کۆماری ئیسلامی

سەرکەوتوو بێت شۆڕشی کۆمەڵانی خەڵکی ئێران

بژی ئازادی، دێموکراسی و سۆسیالیزم

ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)  و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

یەکشەممە ٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٣/ ١٤ی ئاوریلی ٢٠٢٤

بابەتی پەیوەندیدار

نەریتی ڕێزگرتن لە ڕۆژی جیهانی کرێکار لە کوردستان

-

وتارێک بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ئەمن کردنی کار

-

ڕاگەیەندراوی ژمارە پازدەیەم ڕۆژی دڵنیایی مشتومڕە کۆتا جەنگی ئێمە ئینتەرناسیۆناڵە ڕزگاری مرۆڤەکان کرێکاران، خەڵکی ئازادیخواز!

-

کەمپینی هاوپشتی لەگەڵ خەڵکی فەلەستین تا دێت بەربڵاوتر دەبێت

-

ڕاگەیاندنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بە بۆنەی یەکی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکاری ٢٠٢٤

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر) کۆمەڵانی خەڵکی ئێران بە هەموو تواناوە  پشتیوانی لە ژنانی بوێر و ئازادپۆش و لاوە قارەمانەکانیان دەکەن!

-