بە پێی هەواڵەکان و ئەو گرتە و ویدوییانەی کە لە زۆربەی شارەکانی ئێرانەوە بڵاو بوونەوەتەو رادەی بەشداری و چوون بۆ پای سەندووقەکانی دەنگدان لە ئاستێکی زۆر نزم دابووە.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە لە شارەکانی تاران، شیراز، کەرەج، سەرباز، داراب، گەرمسار، ملارد، تۆنێکابۆن، رۆبات کەریم، قوم و تەورێز و هەروەها لە زۆرینەی شارەکانی ئوستانەکانی گوڵستان، گیلان و ئەردەبیل رادەی بەشداری کردن لە دەنگدان لە ئاستێکی زۆر نزم دابووە و بایکۆت هەڵبژاردن بێ وێنە بووە. بە پێی راپۆرتە خۆجێی و باوەڕ پێکراوەکان بە پێچاوانەی ئەم فیلمانە کە مێدیاکانی سەر بە رژیم بڵاوی دەکەنەوە، لە هەموو شار و گوندەکانی ئێران کۆمەڵانی خەڵک لە ئاستێکی بەرین دا بایەخێکیان بە هەڵبژاردنی رژیم نەداوە و بە بەربڵاوی بایکۆتییان کردووە.