ماوه‌ی ۳۴ڕۆژە پەنابەرێکی سیاسی خه‌ڵكی بۆكان بەناوی “ئەفشین ئەمینی” كه له شاری “سلێمانیه” نیشه‌جێ بوو بێسەروشوێنە و چارەنووسی نادیارە، هه‌روه‌ها هاووڵاتییه‌كی دیكه به ناوی “سامی قه‌نبه‌رزاده” خه‌ڵكی گوندی “ڕێكاوا“ی سه‌ر به ناوچه‌ی “سۆمای برادۆست” له پارێزگای ورمێ، پاش ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی له لایه‌ن ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه‌وه چاره‌نووسی ناڕوون و نادیاره.
به پپی زانیارییه‌كان، “ئەفشین ئەمینی” تەمەن ٣٦ ساڵ وخێزاندارە و ماوی ١٤ ساڵه كه له هه‌رێمی كوردستان كار و چالاكییه‌كانی به‌ڕێوه ئه‌بات. ناوبراو لە ڕێکەوتی٢٧ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٠وه ون بووه و سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەكه‌ی، هیچ زانیارییەک لە سەردۆخی ئەو هاووڵاتییە له‌به‌رده‌ستا نییە. له لایه‌كی دیكه‌وه “سامی قه‌نبه‌رزاده” له ڕێكه‌وتی ٩ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٠ی هه‌تاوی، له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئێران له سنووری “ته‌مه‌رچین” پاش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌گرێت له لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت و تا ئه‌م كاته هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی نییه.