ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی مانگی گوڵان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئیداره‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆی كرماشان ڕایگه‌یاند: به هۆی وشكه‌ساڵی چه‌ند ساڵی رابردوووه زیاتر له ٦٠٠ گوندی ئه‌و ئۆستانه كێشه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌یان هه‌یه.
به وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم، زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئۆستانی كرماشان تووشی كێشه‌ی بێئاوین و ده‌بێ به تانكه‌ر ئاوی خواردنه‌وه بۆ زیاتر له ٦٠٠ گوندی ئه‌و ئۆستانه دابین بكرێت. جێگای ئاماژه‌یه كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناكارامه‌ی ئاو له ئێران، هه‌ده‌ردانی ئاو له به‌شی كه‌شاوه‌رزی، به‌كارهێنانی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری ئاوی ژێرزه‌وی و سه‌دسازییه‌كان گه‌وره‌ترین قه‌یرانی ٤٠ ساڵی ڕابردووی تووشی خه‌ڵكی ئێران كردووه.