به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری شنۆ كه یه‌ك ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌تۆمه‌تی به‌ناو “ئه‌منییه‌تی” له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌مشاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، هه‌روا له بیلاته‌كلیفی دا به‌سه‌ر ده‌بات.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “سه‌لام مه‌ردان” له یه‌ك ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه له زیندانه‌كانی ورمێ و شنۆ هه‌روا ڕاگیراوه و بیلاته‌كلیفه. شایانی باسه، ناوبراو له‌و ماوه‌یه‌دا سێ جار چووه‌ته دادگا، به‌ڵام به بێ به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنی دادگا گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ زیندان. هه‌روه‌ها هه‌تا ئێستا دوو جار وه‌سیقه‌ی بۆ دانراوه، به‌ڵام له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه له‌گه‌ڵ ئازادكردنی دژایه‌تی كراوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، سه‌لام مه‌ردانی ڕێكه‌وتی ٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ٩٧ له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی شاری شنۆ به تۆمه‌تی به‌ناو ئه‌منییه‌تی ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.