ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی مانگی گوڵان تۆپخانەکانی سوپای تورکیە و میلیشیاکانی سەر بەو وڵاتە ژمارەیەک لە گوندەکانی شەهبای ڕۆژئاوای کوردستانیان تۆپباران کرد و زیاتر لە ٤٠ گولـلە تۆپ بەر ئەو گوندانە و ناوچەکە کەوتووە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، هاوکات سوپای تورکیە و میلیشیاکانی هێرشیان کردووەتە سەر گوندەکانی خەریبشە، دێر قادر، ئادار شەعلە، ئوم عەبێد و مێدیۆن و شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان ئەو هێزانە و هەسەدەدا هاتوەتە ئاراوە. جێگای ئاماژەیە لەو شهڕهدا زیاتر لە ٢٥ گولـلە تۆپ بەر گوندی حەربەل کەوتووە و هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک لە سەر زیانە گیانی و مادییەکانی ئەو شەڕە بڵاو نەکراوەتەوە.