بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی مانگی گوڵان، تۆپخانەکانی سوپای پاسداران کە لە سنووری شاری پیرانشار و شنۆ جێگیر کراون له كاتژمێر ٨ و ٢ خوله‌كه‌وه ده‌ستی كردووه به بۆردوومانی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌تا كاتی ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه بۆردوومانه‌كان به‌رده‌وامه.
به‌پێی هه‌واڵێكی دیكه، لانی کەم ٤ دڕۆنی سوپای پاسداران كاتژمێر ١٠ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌سه‌ر ئاسمانی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا ده‌سووڕێنه‌وه و بۆردوومانی ناوچە شاخاوییەکانی شارۆچکەی “سمێڵان” سەر بە شاری چۆمانیان كردووه. جێگای ئاماژه‌یه سوپای پاسداران لە بەرزاییەکانی “دۆڵمەیدان“ی شاری شنۆ و شاری پیرانشاره‌وه تۆپخانەكانی جێگیرکردووە و لەوێوه بۆردوومانی کوێستانەکانی “بەربەزین” و “کێوە ڕەش” لە سنووری شاری سۆران ده‌كات. هه‌تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هه‌واڵه تۆپبارانه‌كان بەردەوامە و هیچ زانیارییەک لەسەر زیانی گیانی و ماڵی لە بەر دەستدا نییە.