بهگوێرهی ڕاپۆرتهكان، هێزەکانی تورکیە ماوەیەکی زۆرە لە ناوچە شاخاوییەکانی سنوورەکانی باشووری کوردستان ژمارەیەکی زۆر داریان بڕیوەتەوە و دواتر و بە مەبەستی فرۆشتنیان ڕەوانەی وڵاتی تورکیەی دەکەن.
شایانی باسه، چەند کۆمپانیایەکی دەوڵەتی تورکیە لە ناوچە شاخاوییەکانی “هرورێ” لە ناوچەی “بەرواری” و لە دۆڵی “ساخان و شەشداران”ی سەر بە شاری زاخۆ بەبێ هیچ لێپرسینەوەیەک سەرقاڵی برینەوەی دارکانی ئەو ناوچانەن و بەتەواوەتی ژینگەی ئەو ناوچانەیان تێکداوە.