به وته‌ی به‌رپرسانی ئیداره‌ی بێهزیستی کرماشان، ٦٠٠ بۆ ٨٠٠ منداڵی کار له شه‌قامه‌كانی شاری كرماشان بوونیان هه‌یه كه زۆربه‌یان ته‌مه‌نیان ژێر ١٨ ساڵه و له هه‌ر جۆره ئیمكاناتێك وه‌كوو خۆێندن و ده‌رمان بێبه‌شن.
به پێی بڕیاری ڕێكخراوی “یونیسف”: منداڵانی كه‌متر لە ۱۸ ساڵ، منداڵی کار لە قەڵەم دەدرێن و ده‌وڵه‌ته‌كان ئه‌ركدارن بۆ ئه‌وه‌ی پێویستیەکانی وه‌كوو خوێندن، تەندروستی و فێرکارییان بۆ دابین كه‌ن. به وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئیدراه‌ی بێهزیستی كرماشان، ئەو منداڵانە شەو و ڕۆژیان له شەقامەکان به‌سه‌ر ده‌كه‌ن و مافیاكان بە شێوه‌گه‌لی جیاواز بە کاریان دەگرن و لە ڕووی جەستەیی، دەروونی و کۆمەڵایەتی لە مەترسی جیددیدان.