لە کاتێکدا کە بەرپرسانی وەرزشی کۆماری ئیسلامی دەڵێن: ژنان تەنیا دەتوانن بۆ یاریی هەڵبژاردەی ئێران مافی چوونە ژوورەوەیان بۆ یاریگا هەبێ، جارێکی دیکە سەرۆکی فێدراسیۆنی جیهانی فوتباڵ جهختی لهوه كردهوه کە ژنان له ئێران دهبێ مافی ئەوەیان هەیه بچنە یاریگاکان.
ئەم بەیانییە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی خەرمانان لە ماڵپەڕی ڕەسمی فیفا بڵاو کراوەتەوە. “جیانی ئینفانتینیۆ” وتوویەتی کە من هیوادارم فێدراسیۆنی فوتباڵی ئێران و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی تێبینی نوێنهرانی ئێمە بۆ پێڕاگەیشتن بە دۆخی غهیری قابلی قهبوولی مافی ژنان لەمبارەیەوە، قبووڵ بکەن. پێشووتر فێدراسیۆنی جیهانی فوتباڵ تا ٩ی خەرمانان مۆڵەتی دابوو بە ئێران کە پرسی بەشداری کردنی ژنان لە یاریگاکان یەکلایی بکاتەوە. جێگهی ئاماژهیه، کۆماری ئیسلامیی لە ماوەی ٤٠ ساڵی ڕابردوودا تەنیا وڵاتێک بووە لە جیهان کە مافی ئەوەی نەداوە ژنان بۆ سەیری یاریهكان، لە یاریگاکاندا ئامادە بن. ئهمه لهكاتێكدایه كه پرسی چوونە ژووەرەوەی ژنان بۆ یاریگا و ستادیۆمەکان پاش خۆسوتاندنی “سەحەر خودایاری” ناسراو بە کچە شینەکە، جارێکی دیکە لە کۆڕ و کۆمەڵە نێونەتەوەییەکان هاتەوە ئارا، بەڵام بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی سەرەڕای گوشارەکانی فیفا، ڕایانگەیاندووە کە ژنان دەتوانن تەنیا بۆ سەیری یارییەکانی هەڵبژاردەی ئێران، مافی چوونە ژوورەوەیان بۆ یاریگا و ستادیۆمیان هەیە.