به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی هێرانا، كۆمه‌ڵێك له ئه‌نجومه‌نه سێنفییه‌كانی كرێكارانی بیناسازیی به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانییه‌یه‌ك، وێڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی له‌ئاست بارودۆخی ناله‌باری ئابووریی، پشتیوانی خۆیان له كرێكارانی حه‌فت ته‌په ده‌ربڕی.
له به‌شێك له‌م به‌یانییه كه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه سێنفییه‌كانی مه‌ریوان، سه‌قز، كامیاران، بانه و دیوانده‌ره واژۆ كراوه هاتووه، “ئه‌م كرێكارانه له‌ئاست بارودۆخی ناله‌باری گوزه‌رانی ژیانیان و له ده‌ست چوونی داراییه‌كانیان له‌ژێر ناوی خسووسی سازیی ناڕازیین. قه‌یرانی ئابووری ئێستا گوشارێكی زۆری خستووه‌ته سه‌ر كرێكاران و بنه‌ماڵه‌كانیان و ئه‌م كرێكارانه له‌گه‌ڵ هه‌رجۆره هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له‌وانه، ده‌ركردن، نه‌درانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، كه‌مكردنه‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان بۆ ژێر هێڵی هه‌ژاری و بێكاری به‌ره‌وڕوو كردووه‌ته‌وه. له كۆتایی ئه‌م به‌یانییه‌دا هاتووه، “ئێمه ئه‌نجومه‌نه سێنفه‌ییه‌كانی كرێكارانی بیناسازیی به‌وه‌ك واژوكاری ئه‌م به‌یانییه، ویڕای ڕاگه‌یاندنی هاوپشتیمان له ماف و داخوازی ڕه‌وای كرێكارانی حه‌فت ته‌په، هه‌رجۆره هه‌ڵسووكه‌وتێكی ئه‌منییه‌تی دژبه مافخوازی كرێكاران و چالاكانی كرێكاری به توندی مه‌حكووم ده‌كه‌ین و خوازیاری ئازاد كرانی خێرا و بێشه‌رتومه‌رجی ئه‌وانین.”