بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٦ی مانگی گهلاوێژن حوکمی لێدانی ١٠٠ زهربه شهلاقی “پەیمان میرزازادە”، هونەرمەند و دانیشتووی شاری ورمێ لە یەکێک لە دادگاکانی ئەوشارە جێبەجێ کرا.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، ناوبراو نێوەڕاستی مانگی ڕابردوو بە تۆمەتی خوێندنی “سروودی شۆڕشگێڕانە” حوکمی ٢ ساڵ زیندان و لێدانی ١٠٠ زهربه شهلاقی بە سەردا سەپابوو. جێگهی ئاماژهیه، “پەیمان میرزازادە” وهرزی پاییزی ساڵی ٢٠١٧ دەستبەسەر و دواتر حوکمی شەش مانگ زیندانی بەسەردا سەپا و مانگی جۆزەردانی ساڵی ڕابردوو دوای تەواوبوونی حوکمەکەی لە زیندان ئازاد کرابوو. ناوبراو هەروەها ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی ڕەشەممەی ساڵی ٩٧ له لایهن هێزه ئهمنییهكانهوه دەستبەسەر و دوای حەفتەیەک بە دانانی وهسیقهی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی له زیندان ئازاد ئازاد کرابوو.