گوندی “لهێبان” لە سنووری سەرگەڕانی کەرکووک، بەهۆی هەڕەشەی داعشەوە بەتەواویی چۆڵکرا و دانیشتوویەکی گوندەکەش ڕایانگه‌یاندووه ئێستا داعش لەنێو گوندەکەیە و بەشێکی زۆر له ماڵەکانی سووتاندووه، هێزی پێشمه‌رگه‌ش به‌مه‌به‌ستی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش نێردراونه‌ته ئه‌و ناوچه‌یه و هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه چوار پێشمه‌رگه گیانیان به‌ختكردووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، گوندی “لێهبان” دەکەوێتە بۆشایی ئەمنیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق و هیچ هێزێکی ئەمنی لێ نییە و لەدامێنی چیای قەرەچووخە بەدیوی سنووری سەرگەڕاندا، ئه‌و گونده بەهۆی مەترسیی و هەڕەشەکانی داعش کە تەنیا ١٥ ماڵی تێدا مابوو دوێنه شه‌و بەتەواویی چۆڵکرا و چه‌كدارانی داعش ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه. شایانی باسه شەوی رابردوو تاوەکو کاژێر ٣ی بەیانی شەڕ له‌و گونده به‌رده‌وام بووه هه‌ر بۆیه خه‌ڵك له ترسی گیانی خۆیان ئه‌و گونده‌یان به‌جێ هێشتووه.