كرێكارانی كارخانه‌ی لووله سازی ئه‌هواز، ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی جۆزه‌ردان، بۆ چه‌نده‌مین جار، بۆ گه‌یشتن به خواسته‌كانیان ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
٢٥ كه‌س له كرێكارانی كارخانه‌ی لووله سازی ئه‌هواز كه زیاد له ١٠ ساڵ پێشینه‌ی كارییان هه‌یه ده‌ڵێن:” پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م كارخانه‌یه به ته‌واوی دابخرێت لانیكه‌م ٧٠٠ كرێكاری ڕه‌سمی و قه‌راردادی تێیدا كاریان ده‌كرد. سه‌ره‌تای ساڵه‌كانی ٨٠، ئه‌م كارخانه‌یه به به‌شی خسووسی سپێردرا و به دوای ئه‌م كاره كێشه و گرفتی كرێكاران زیادی كرد. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی داخوازییه‌كانیان ته‌نیا باروودۆخی كارخانه و بلاته‌كلیفی پیشه‌یان نییه، به‌ڵكوو چه‌ندین مانگه حەقدەست و مه‌زایانی دواخراویان هه‌یه و خوازیارن په‌رداختی داخوازییه‌كانیانن.