ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی وه‌رزی شێركه‌تی حەو‌ت ته‌په له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌بوونی داواكاریه‌كانیان له به‌رانبه‌ر بینای نوێنه‌ری مه‌جلسی شاری شووش، بینای فه‌رمانداری ئه‌و شاره و بینای ئیداره‌ی ته‌عاون و كار و ڕفاه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی وه‌رزی شێركه‌تی حه‌وت ته‌په خوازیاری گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كانیان و دابین كردنی ئه‌منیه‌تی كاری و نوێ كردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته كاریه‌كانیان بوون. هه‌وه‌ها كرێكارانی ناڕازی به به‌رپرسانی په‌یوه‌ندی دار به‌و بابه‌ته‌وه ڕایانگه‌یاندووه كه هه‌تا جێبه‌جێ بوونی هه‌موو داواكاریه‌كانمان به‌رده‌وام ئه‌بین له ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین. شایانی باسه شێركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په ده‌كه‌وێته ١٥ كیلومه‌تری شاری شووشی سه‌ر به ئۆستانی خووزستان.