ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٢٧ی جۆزە‌ردان، زه‌ره‌رمه‌ندانی مه‌سكه‌نی مێهر له شاری پاوه بۆ چه‌نده‌مین جار بۆ گه‌یشتن به خواسته‌كانیان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، زه‌ره‌رمه‌ندانی مه‌سكه‌نی مێهری پاوه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا چه‌ندین جار له به‌رده‌م بینای وه‌زاره‌تی كیشوه‌ر، ده‌ستگای قه‌زایی ڕژیم، سازمانی بازرسی، وه‌زاره‌تی ته‌عاوه‌ن، كار و ڕیفای كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌روه‌ها ناوه‌نده ئه‌منییه‌كان، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕیوه‌بردووه به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێكیان له به‌رپرسانی ڕژیم وه‌رنه‌گرتووه. شایانی باسه كه لانیكه‌م ٣هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی ئه‌م شاره له پرۆژه‌ی مه‌سكه‌نی مێهر زه‌ره‌ر و زیانیان به‌ركه‌وتووه.