سه‌ندیكای شیركه‌ت واحدی تاران و ده‌ورووبه‌ر ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی مانگی خه‌رمانان، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌و جه‌نایه‌ته بێشه‌رمانه‌یه‌ی به توندی مه‌حكووم كرد و خوازیاری محاكمه‌ی تاوانباران بوو.
له‌به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، كوشتنی دڕندانه‌ی “مه‌هسا ئه‌مینی” ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ بووه‌ته هۆی تۆڕه‌یی و نه‌فره‌تی خه‌ڵك له سه‌رانسه‌ری ئێران. گه‌شتی ئێرشادی ڕژیم ڕۆژانه كچان و ژنانی كۆمه‌ڵگا ئازار و ئه‌شكه‌نجه ده‌دات و دواتر به بێشه‌رمانه‌ترین شێوه كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی سه‌ركوت ده‌كات. ئه‌مانه هه‌ر ئه‌و هێزانه‌ن كه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر كۆبوونه‌وی كرێكاران، موعه‌لیمان و خوێندكاران و خانه‌نشینكراوان و خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كه‌ن. مافی پۆشینی جل و به‌رگ، ئازادی ڕاده‌ربڕین، حه‌قی دامه‌زراندن و ڕێكخستنی ڕێكخراوه، مافی جیابوونه‌وه و به‌شداری له چالاكییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، مافی سه‌ره‌تایی هه‌موو ژنان و پیاوانی كۆمه‌ڵگایه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی سیستماتیك له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دژه ژن و پیاوسالاری كۆماری ئیسلامیه‌وه پێشێل ده‌كرێت. بزووتنه‌وه‌ی كرێكارای ئێران بوێرانه بۆ گه‌یشتن به ئازادی و یه‌كسانی هه‌ر تاكێكی كۆمه‌ڵگا خه‌بات ده‌كات و وێرای مه‌حكووم كردنی ئه‌و جه‌نایه‌ته، هاوخه‌می خۆی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی “مه‌هسا ئه‌مینی” ده‌رئه‌بڕێ و پشتیوانی خۆی له ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی سه‌قز و كوردستان نیشان ئه‌دات.