ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ڕێوڕه‌سمی چله‌ی ماته‌مینی “موئمن زه‌ندكه‌ریمی” له گوڕستانی گوندی “ماچكه”ی مووچش و به به‌شداری ده‌یان كه‌س به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، وێڕای سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منییه‌تی به‌سه‌ر ناوچه‌كه، به ده‌یان كه‌س به‌شداریان له ڕێوڕه‌سمی چله‌ی ماته‌مینی “موئمن زه‌ندكه‌ریمی” كرد و به‌شداربووان دژبه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه. “موئمن زه‌ندكه‌ریمی” ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ و وه‌رزشوان بوو و به‌وته‌ی باوكی، ئه‌گه‌ر جه‌نایه‌تكارانی خامنه‌یی ژیانیان لێ وه‌رنه‌گرتایه‌ت داهاتوویه‌كی زۆر گه‌شی ئه‌بوو.