ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی شاری مه‌ریوان هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی “موختار ئه‌حمه‌دی” له‌سه‌ر گلكۆی ناوبراو كۆبوونه‌وه و یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ریان به‌رز ڕاگرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “موختار ئه‌حمه‌دی” له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی شاری مه‌ریوان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه كرایه ئامانج و گیانی به‌ختكرد، جێگای ئاماژه‌یه كه شه‌وی گیانه‌بختكردنی “موختار” دوو لاوی دیكه‌ش ته‌قه‌یان لێكرا به‌ڵام ناسنامه‌یان هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه.