ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی مانگی سه‌رماوه‌ز و له‌گه‌ڵ سه‌ردانی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه‌رۆككۆماری ڕژیمی ئیسلامی ئێران بۆ ئوستانی كوردستان، ڕێوڕه‌سمی ماته‌مینی دوو گیان به‌ختكردووی ڕێگای ئازادی به‌ناوه‌كانی “ئاوات قادرپوور” له شاری بۆكان و “ڕامین فاتحی” له‌شاری سنه به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌گه‌ڵ سه‌ردانی “ئیبراهیم ڕه‌ئیسی” بۆ شاری سنه، كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئه‌منی توند به‌سه‌ر ئه‌و شاره‌دا سه‌پێندرا و سنه به ته‌واوه‌تی میلیتاریزه كرا و وێڕای ڕێگریكردنی ناونده ئه‌منییه‌كان، ڕێوڕه‌سمی ماته‌مینی چله‌ی ڕامین فاتحی” له گوڕستانی به‌هشتی محه‌ممه‌دی به به‌شداری ده‌یان كه‌س به‌ڕێوه‌چوو، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕێوڕه‌سمی ناشتنی ته‌رمی “ئاوات قادرپوور” خه‌ڵكی گوندی “مه‌ڵاله‌ر”ی سه‌ر به‌شاری بۆكان كه به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم به سه‌ختی بریندار كرابوو و ڕۆژی ٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه گیانی له‌ده‌ست دابوو، به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵكی ئه‌و شاره به‌ڕێوه‌چوو.