به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی مانگی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی كرێكاریی شاری بۆكان به بۆنه‌ی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، ڕۆژی جیهانی كرێكار ڕێوڕه‌سمێكیان له ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شاره به‌ڕێوه‌برد.
ڕێوڕه‌سمه‌كه سه‌ره‌تا به سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ، سروودی پاڵپشتی جیهانی چینی كرێكار ده‌ستیپێكرد و پاشان له لایه‌ن یه‌كێك له به‌شداربوواندا قس و باسێك له سه‌ر مێژووی یه‌كی مه‌ی پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرا. ڕێوڕه‌سمه‌كه به خوێندنه‌وه‌ی قه‌تعنامه‌ی هاوبه‌شی كرێكارانی شاره‌كانی بانه، بۆكان و سه‌قز كه له ١٢ به‌ند پێكهاتبوو كۆتایی پێهات.