ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی سنفی فه‌رهه‌نگیانی شاری له‌نگروود هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی موعه‌لیم مه‌راسمێكیان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌شداربووانی ئه‌و مه‌راسمه وێڕای پیرۆزبایی كردنی ڕۆژی جیهانی موعه‌لیم له ته‌واوی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، له به‌یاننامه‌یه‌كدا پێدانی خه‌ڵاتی نۆبێلی ئاشتی به به‌ندكراوی سیاسی “نه‌رگس محه‌ممه‌دی”یان به‌رز نرخاند و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ته‌واوی به‌ندكراوانی سیاسی بوون.