ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٩ی خاكه‌لێوه، خه‌ڵكی ئازادیخواز له شارستانه‌كانی چواڕی سه‌ر به پارێزگای ئیلام و قه‌سری شیرین له پارێزگای كرماشان، مه‌راسمی شكۆداری نه‌ورۆزی سه‌ركه‌وتنیان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، هه‌زاران ژن و پیاو به جل و به‌رگی كوردییه‌وه مه‌شغه‌ڵی ڕزگاریان داگیرساندووه و له‌گه‌ڵ مۆسیقای ڕه‌سه‌نی كوردی، به ده‌وری ئاگری نه‌ورۆزدا شایی و خۆشیان ده‌ربڕیوه. شایانی باسه كه له ڕۆژانی ڕابردوودا، ناونده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم گوشاری زۆریان خستبووه سه‌ر چالاكانی مه‌ده‌نی بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه له به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمه‌كانی نه‌ورۆز بگرن، به‌ڵام خه‌ڵكی شۆڕشگێر به جۆش و خرۆشێكی زۆره‌وه پیلانه‌كانی ڕژیمیان پۆچه‌ڵ كرده‌وه و نه‌ورۆزی ١٤٠٣یان كرد به نه‌ورۆزی ڕزگاری له كولتووری كۆنه‌په‌ره‌ستی ئیسلامی و هه‌زاران گه‌شتیاریش له شاره‌كانی دیكه‌ی ئێرانه‌وه له مه‌راسمه‌كاندا به‌شدارییان كرد.