ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی مانگی جۆزه‌ردان خه‌ڵكی شاره‌كانی، شاهین شه‌هر، بهبه‌هان، خوڕه‌مشه‌هر و به‌نده‌رعه‌باس له ناڕه‌زایه‌تی به ڕووخانی بینای مترۆپۆل له شاری ئابادان، ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌و شارانه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
خۆپیشانده‌ران به‌مه‌به‌ستی هاوپشتی و هاوخه‌می بۆ خه‌ڵكی ئابادان كۆمه‌ڵێك درووشمی وه‌ك ” نه‌مان بۆ دیكتاتۆر و ده‌بێ ئه‌و كه‌سه‌ی كه براكه‌می كوشت سزا بدرێت”یان دووپات كرده‌وه و سه‌ره‌ڕای شه‌رمه‌زار كردنی به‌رپرسانی ڕژیمی ئه‌و شاره وه‌ك سه‌به‌بكاری ڕووخانی ئه‌و باڵاخانه‌یه، درووشمی “باقی تاوان ده‌كات و به‌رپرسان پشتیوانی لێ “ده‌كه‌ن”یان وته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه له ئێستادا دۆخی شاره‌كانی ئابادان، خوڕه‌مشه‌هر و ئه‌هواز به‌ته‌واوه‌تی میلیتاریزه كراوه و هێزه ئه‌منییه‌كان له نێو شه‌قامه‌كانی ئه‌و شارانه‌دا بڵاوه‌یان پێ كراوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه به‌پێی ئه‌و گرته ڤیدیۆیانه‌ی له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه خه‌ڵك ڕووبه‌ڕووی هێزه ئه‌منییه‌كان بوونه‌ته‌وه و خۆپیشاندان له‌و شارانه‌دا درێژه‌ی هه‌یه.