هه‌زاران كه‌س له هاووڵاتییانی ئیكوادۆر، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٣ی مانگی جۆزه‌ردان لانیكه‌م له ١٠ ئوستانی ئه‌و وڵاته له ناڕه‌زایه‌تی به گرانبوونی نرخی سووته‌مه‌نی و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێكاری و هه‌ژاری له‌و وڵاته‌دا ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له دژی ده‌وڵه‌ت درووشمیان وته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خۆپیشانده‌ران به سووتاندی تایه‌ی ئۆتۆمبێل ڕێگاكانی هاتووچۆیان داخستووه، به‌شێوه‌یه‌ك كه ڕێگای شاری كیتۆ بۆ پایته‌ختی ئیكوادۆر به‌ته‌واوه‌ته‌ی داخراوه و هاتووچۆی تێدا وه‌ستاوه. جێگای ئاماژه‌یه كۆنفدراسیۆنی نه‌ته‌وه‌كانی ئیكوادۆر بانگهێشتی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی كردووه كه له نێوان ساڵه‌كانی ١٩٩٧ هه‌تا ٢٠٠٥ی زایینی توانیویه‌تی ٣ سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات بێنێته خواره‌وه.