ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٢ی مانگی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له هاووڵاتییانی خه‌ڵكی شاره‌كانی سنه، كرماشان و ئیلام له پرسه و سه‌رخۆشی قۆربانیانی كاره‌ساتی میترۆپۆلی ئابادان به‌شدارییان كرد و هاوخه‌می خۆیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی قۆربانیان ده‌ربڕی.
هاووڵاتییانی به‌شداربوو ڕایانگه‌یاند: زۆڵم و زۆری ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌سه‌ر ته‌واوی خه‌ڵكی ئێران له‌ڕاده‌به‌ده‌ره، به‌تایبه‌ت دانیشتووانی كوردستان و خووزستان له زۆر بواره‌وه هاوده‌ردن و به‌رده‌وام قۆربانی ده‌ده‌ن. ئێمه به‌شداربووانی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه خوازیاری محاكمه‌ی تاوانباران و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زه‌ره‌ر و زیانی لێقه‌وماوانی ئه‌و كاره‌ساته‌ین.