ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، بنه‌ماڵه‌ی “سارینا ساعدی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی”، له هه‌ڵمه‌تێكدا یادی ئه‌و ئازیزه و گیانبه‌ختكردووانی دیكه‌ی شۆڕشی ژینایان به‌رز ڕاگرت.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه به به‌ده‌سته‌وه گرتنی وێنه‌ی رۆڵەکەیان، له په‌یامێكدا ساڵی نوێیان له هه‌موو بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” و هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی دیكه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئازادی له كوردستان پیرۆز كرد و یادی ئه‌و قاره‌مانانه‌یان به‌رز ڕاگرت. “سارینا ساعدی” ڕۆژی ٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١، له هێرشێكی هێزه‌كانی سه‌ركوتی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی‌دا، بریندار و پاش ڕۆژێك ڕاگیرانی له نه‌خۆشخانه‌ی “ته‌وحید”ی شاری سنه، گیانی به‌خت كرد.