به‌هۆی ئه‌و لافاوه به‌هێزه‌ی ئه‌یاله‌تای پۆرتۆ ئالێگره‌ی برزیلی گرتۆته‌وه، ڕێژه‌ی قوربانیان به‌رده‌وام له زیادبوون دایه.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌یاله‌تی پۆرتۆ ئالێگره‌ی برزیل، تا ئێستا ٨٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٣٧٣ كه‌سی دیكه‌ش بێسه‌ر و شوێن بوون. هه‌روه‌ها زێانێكی زۆر به كه‌شاوه‌رزان، ئاژه‌ڵداران و شارومه‌ندان گه‌یشتووه و ٧٠ هه‌زار كه‌س ئاواره‌ی ناوچه‌كانی دیكه بوون. كارناسانی ژینگه گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا به هۆكاری ئه‌و كاره‌ساته ده‌زانن و ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی مۆنۆكسیدی كه‌ربۆن له جه‌و كه‌م نه‌كرێته‌وه، كاره‌ساتی هاوشێوه له وڵاتانی دیكه‌ش ڕوو ئه‌دات و خه‌ڵكی هه‌ژار قوربانیانی سه‌ره‌كی ئه‌و گۆڕانكارییه‌ن.