ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی مانگی گوڵان، كرێكارانی شاره‌داری شووش بۆ نۆیه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام به‌هۆی وه‌رنه‌گرتنی حه‌قده‌ستی ٤ مانگی ساڵی ڕابردوو و یه‌ك مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌و شاره‌داریه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه له ڕووی ئابوورییه‌وه له دۆخێكی ناله‌باردا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، داوایان له به‌رپرسانی ڕژیم كردووه كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكرێت. جێگای ئاماژه‌یه سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی ئه‌و كێشه و گرفتانه، كرێكارانی شاره‌داری شووش نیگه‌رانی خۆیان له‌سه‌ر نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی ده‌ربڕیوه و خوازیاری نوێ كردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته كارییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌و شاره‌داریه بوون.