كرێكارانی شێركه‌تی نه‌وتی “ناو ڕوودی” سایتی ٢ی پاڵاوگه‌ی پترۆ، ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌یه نه‌چوونه‌ته سه‌ر كاره‌كانیان و ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٥ی مانگی گوڵان به‌رده‌وام بوونی خۆیان له مانگرتنه‌كه‌دا ڕاگه‌یاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌و شێركه‌ته خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كان و شیفتی كاری مانگانه‌ی بیست ڕۆژ كار و ١٠ ڕۆژ پشوودان بوون. ئه‌و كرێكارانه ڕایانگه‌یاندووه چی دیكه له سه‌ر به‌ڵێنی بێ بنه‌مای به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌و شێركه‌ته ناگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان هه‌تا سه‌رجه‌م داواكاریه‌كانیان به شێوه‌یه‌كی كرده‌یی جێبه‌جێ بكرێت.