له ئه‌نجامی چه‌ند ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی كرمان، تاران، ئه‌راك و ئیسفه‌هان، لانیكه‌م سێ كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو كرێكاری دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له‌یه‌كه‌م ڕووداودا، به‌هۆی داڕمانی دیواری كوره‌یه‌كی وه‌به‌رهێنانی ئاهه‌ك له كرمان، كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستدا و كرێكارێكی دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوو. له دووهه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی ٢١ ساڵ ته‌مه‌ن له‌كاتی داڕماندنی بینایه‌كی نیوه‌كاره له شاری تاران، به‌هۆی ڕووخانی داروپه‌ردوو به‌سه‌ریدا، گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها كرێكارێكی ٣٥ ساڵ ته‌مه‌ن له‌كاتی كار له بینایه‌كی نیوه‌كاره له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شارستانی ئه‌راك، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له‌سه‌ر چێوبه‌ست گیانی له‌ده‌ستدا. له چواره‌م ڕووداودا، كرێكارێكی ٢٢ ساڵ ته‌مه‌نی خه‌ڵكی ئیسفه‌هانی به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له‌سه‌ر باڵابه‌ر، به‌سه‌ختی برینداربوو.