به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم له نزیك گوندی “باوان“ی سه‌ر به ناوچه‌ی “كۆزه‌ران” هاووڵاتییه‌كی خۆێندكاریان به ناوی “ئیحسان بینایی” داوه‌ته به‌ر ده‌سترێژی گولله و ناوبراویان به سه‌ختی بریندار كردووه.
به پێی زانیارییه‌كان، “ئیحسان بینایی” ته‌مه‌نی ٢٤ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی “ڕه‌ئیس“ی سه‌ر به شاری ڕه‌وانسه‌ره كه به هۆی ده‌سترێژی گولله‌ی هێزه‌كانی ڕژیم، به‌سه‌ختی بریندار بووه و ئێستا له‌به‌شی “ئای.سی.ی‌و“ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی كرماشان له ژێر چاودێری چڕی پزیشكی دایه. به وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو، سكاڵاكانیان دژی ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیم بێ‌ئاكام ماوه‌ته‌وه و میدیاكانی ڕژیمیش بێده‌نگیان له سه‌ر ئه‌و تاوانه هه‌ڵبژاردووه.