به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌ر نیووز، ڕۆژی شه‌ممه ٣ی مانگی گوڵان، به هۆی هێرشی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له سنووره‌كانی پاوه و نه‌وسوود چوار كوڵبه‌ر به ناوه‌كانی “هووشه‌نگ كه‌ریمی“، “محه‌ممه‌د فه‌خری” و “دانا ڕه‌حمه‌تی” و “ئیسماعیل سهبۆكڕوو” به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی زانیارییه‌كان، “دانا ڕه‌حمه‌تی” و “ئیسماعیل سهبۆكڕوو” به هۆی به‌ركه‌وتنی فیشه‌ك به‌سه‌ختی بریندار بوون و “هووشه‌نگ كه‌ریمی” خه‌ڵكی گونده‌كانی “پاڵنگان“ی سه‌ر به شاری كامیاران و “محه‌ممه‌د فه‌خری” خه‌ڵكی جوانڕۆ له كاتی هه‌ڵهاتندا به هۆی به‌ربوونه‌وه له‌به‌رزایی به‌سه‌ختی بریندار بوون.