بە هۆی تەقینەوەی مینێکی بەجێماوی شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و عێراق لە سنووری شێخ سڵەی سەلاسی باوەجانی گهنجێكی خەڵکی گوندی شێخ سڵە بە ناوی “بیلال دیدەوەر” لاقی چەپی بە سەختی بریندار بوو.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، “بیلال دیدەوەر” ڕۆژی دووشەممە ٦ی پووشپەڕ لە کاتی گەڕانەوە لە بازاڕچەی شێخ سڵە مینێک پێدا تەقیوەتەوە دواتر بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی تاڵقانی شاری کرماشان کراوە.