ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی ٢١ی مانگی گه‌لاوێژ، پێنج شارۆمه‌ندی سووری له كاتی دانیشتنیان له پاركێك له شاری “بۆلو”ی توركیا، له‌لایه‌نه گرووپێكی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌سته‌وه به چه‌قۆ هێرشیان کرایە سەر و هه‌ر پێنج كه‌سه‌كه‌یان به‌سه‌ختی برینداربوون.
رۆژنامەنوسێکی تورک لە ئه‌كاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، ئەو پێنج سوریە لە کاتێکدا لە باخچەکەدا دانیشتبوون، لەلایەن ژمارەیەک گەنجی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی تورکەوە هێرشیان کراوەتە سەر و پاش برینداربوونیان بۆ وه‌رگرتنی چاه‌ره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران. جێگای ئاماژه‌یه كه ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی سووریه له‌ئاست ده‌وه‌ڵه‌تی توركیا و سوتاندنی ئاڵای ئه‌و وڵاته، کاردانەوەی خەڵکی ڕەگەزپەرستی تورکیای لێکەوتووه‌ته‌وه.