ئوتووبووسێكی گەشتیاریی سەر بە کۆمپانیایەکی گواستنەوە و گەیاندنی نێوان شارەکانی تورکیه و باکووری کوردستان، تووشی رووداوی هاتووچۆ بوو و بەو هۆیەوە 14 کەس بە سەختی بریندار بوون.
رووداوەکە ئێوارەی رۆژی ڕابردوو لەسەر رێگەی سەرەکیی نێوان ئادانا – دیلۆک لە ئەنجامی بەیەکدادانی ئوتووبووسه گەشتیارییەکە و بارهەڵگرێک روویدا و زیانی زۆریان بەرکەوت و هەردووکیان وەرگەڕان. لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاس و بارهەڵگرەکە، شۆفێری هەردوو ئۆتۆمبێلەکە و 12 سەرنشینی پاسەکە بەسەختی برینداربوون. دوای پەیوەندیکردنی هاووڵاتییان به لایهنی پێوهندیدار، تیمهكانی فریاكهوتن چوونهته شوێنی ڕووداوهكه و بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی گشتیی دیلۆک لە باکووری کوردستان گواستراوهتهوه.