ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی مانگی گوڵان، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی قەڵادزێ بە میدیاکانی ڕاگەیاند، هاوڵاتییەکی خەڵکی شارەدێی سەنگەسەریان بە برینداریی گەیاندووەتە نەخۆشخانەکەیان، کە لە ناوچە سنوورییەکانی قەندیل لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانهوه بریندار کرابوو.
دکتۆر “ئازاد ئەحمەد“، ڕایگەیاند، کە ئەو هاووڵاتییە فیشەکێک بەر شانی کەوتووە و بووەتە هۆی خوین بەربوون و گوللەیەکی دیکەش بەر قاچی کەوتووە. ناوبراو لە درێژەدا ئاماژەی بەوە داوە کە لە سەرەتادا دۆخی تەندروستیی ئەو هاووڵاتییە ناجێگیر بووە و دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی ڕەوانەی نەخۆشخانەی ڕانیە کراوە و لەئیستادا تەندروستیی جێگیرە.