به پێی ڕاپۆرته‌كان، کاسبکارێکی خه‌ڵكی شاری سه‌رده‌شت له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه كرایه ئامانج و به سه‌ختی بریندار بوو.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی دووشەممە ٢١ی مانگی گەلاوێژ، کاسبکارێک بە ناوی “سادر باپیری”، دانیشتووی گوندی “قەڵاڕەش”ی سه‌ر به شاری سەردەشت، له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه كرایه ئامانج و به مه‌به‌ستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانیی شاری ورمێ کرا. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە کاسبکارێکی خەڵکی گوندی “کانی ڕەش”ی شاری شنۆ، بە ناوی “سەعید حەسەنپوور”، تەمەن ٤٤ ساڵ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران، گیانی لەدەست دا.